بهڕێوهبهرایهتی گشتیی گهشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرای كرد كه لە ماوەی حهوت ڕۆژی ڕابردوودا بە بۆنەی جەژنی قوربان، زیاتر لە 113 هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان کردووە .
بهڕێوهبهرایهتییهكه ڕایگهیاند: بە پێی دواین ئاماری تۆمار کراو لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنووری و فڕۆکەخانەوە، زیاتر لە 113 هەزار گەشتیاری وڵاتی عێراق و ئێران و بیانی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە جەژنی قوربان و ڕۆژانی پێشتر و دواتری بۆنەکەدا، گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و سەیرانگه و هاوینەهەوارەکانی ئەو شارە ئەنجامداوە.
ئاماژهی بهوهش دا كه ڕێژهی گهشتیاران زیاتر لە 85%ی گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بوون .
جهختیشی كردهوه كه لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە بۆنەکەدا ئامادەکاری پێویستیان ئەنجام دا و بەشێوەیەکی باش پێشوازیان لە گەشتیاران کردووە، هەروەک بە پێی بەدواداچوونەکان دەرکەوتووە كه سەرەڕای سەردانیکردنی میوانێکی بەرچاو، گرفتی شوێنی حەوانەوە بۆ گەشتیاران دروست نەبووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.