بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند:بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی ( س . ق . م ) لە ڕەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 1998، پیشەی كاسب، دانیشتووی گوندی (دەوژان) سەر بە ناحیەی ئیسێوەی (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانە كە شوێنەواری برین بە جەستەیەوە هەبووە.
پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت: بەوتەی باوكی "كوڕەكەی بەچەكی جۆری تاپڕ خۆی كوشتووە و سكاڵایان لەسەر كەس نیيە" .
دەشڵێت: دوای پشكنینی پزیشكی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەكە بەڕێكرا بۆ سلێمانی بەمەبەستی هۆكاری ڕاستەقینەی مردنەكەی و تیمی لێكۆڵینەوەی بەڵگەكانی تاوانی پشدەریش گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەبۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەدا بەردەوامە.
لە قەڵادزێ تەرمی هاووڵاتییەك گەیەندرایە نەخۆشخانە
بەوتەی باوكی ،كوڕەكەی بەچەكی جۆری تاپڕ خۆی كوشتووە و سكاڵایان لەسەر كەس نیيە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.