Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:36

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ماڵئاوایی لە كونسولی فەرەنسا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 2023/7/2 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیكۆتینی، كونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد كە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركییەوە، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كردبوو.
لە دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ ئەرك و هەوڵەكانی بەڕێز دیكۆتینی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فەرەنسا دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتنی لە پۆست و ئەركی تازەیدا بۆ خواست.
لای بەڕێز كونسولی گشتیی فەرەنسا سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان كرد بۆ هاوكاری و پشتگیرییان لە ئەركەكانی و هیوای خواست بە هەمان شێوە لەگەڵ جێگرەوەكەی بەردەوام بن، هەروەها بە پێزانینەوە باسی لە ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فەرەنسا.
برەودان بە پەیوەندییەكانی فەرەنسا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.