دانیال پێنا، سەرمایەداری دیارو بەناوبانگی ئەمریكا لەگرتە ڤیدیۆیەكدا كە كاردانەوەی زۆری لە سۆشیاڵ میدیادا بەداوی خۆیدا هێنا دەڵێت:پێنج ساڵ پێش ئێستا گوتم ئەگەر عەرەبییەكی باش بزانی و یان بتوانیت بە خێرایی فێری زمانی عەرەبی ببیت، ئەوا بڕۆ بۆ سعوودیە.
هەرەوها دەڵێت: هەرگیز مەگەڕێوە بۆ وڵاتەكەت و پەیوەندی لەگەڵ خێزانەكەت مەكە و پێیان مەڵێ لە كوێیت.
دەشڵێت: ئەو وڵاتە ملیۆنان ملیاردێر دروست دەكات.
شایانی باسە ئەو بازرگانە دیارەی ئەمریكا، نازناوی پیاوی تریلیۆن دۆلاری"ی لێنراوە و لەبارەی سعوودیە و ئایندەی وەبەرهێنان و پڕۆژەكانی ئەو وڵاتە ئامۆژگاری خەڵكی دەكات.
ئامۆژگارییەكانی بازرگانێكی دیار و بەناوبانگی ئەمریكی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.