بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەماڵی خێزانێكی كورد لەبەریتانیا، منداڵێكی تەمەن 3 ساڵان گیانی لەدەستداو باوكی منداڵەكەش دۆخی تەندروستی خراپەو لەژێرچاودێری چڕدایە.
دوێنێ شەممە لەكاتژمێر1ی دوای نیوەڕۆ ئاگر لە ماڵی هاووڵاتییەكی كورد بەناوی نیعمەت لاوە بەردەبێت و لە ئاكامدا منداڵێكی 3 ساڵی بەناوی محەمەد بەهۆی سەختی سووتانەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
هەر لەرووداوی ئاگركەوتنەوەكەدا، نیعمەت لاوە دۆخی تەندروستی خراپەو ئێستا لەنەخۆشخانەیەو لەژێرچاودێری چڕدایە.
هەروەها هاوسەرەكەی و منداڵێكی دیكەیان لەبەر هەڵمژینی دووكەڵی ئاگرەكە رەوشی تەندروستیان باش نییە.
شایانی باسە نیعمەت لاوە خەڵكی شاری هەولێرەو لە دایكبووی 1973 یەو لە ساڵی 2000 ەوە لە بەریتانیا دەژی.
لە بەریتانیا منداڵێكی كورد بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەماڵەكەیاندا گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.