Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 12:52

ئەو تۆمەتبارەی بەفیشەك هاووڵاتییەكی بریندار كردبوو دەستگیركرا 

کوردستان TV
100%

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەفیشەك هاووڵاتییەكی بریندار كردبوو، دواتریش هەڵاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:دوای ئەوەی لەسنووری بنكەی پۆلیسی هەواری شار دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەدەم دەنگی تەقەكەوە چوون و دەركەوت كە تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی برینداركردووەو هەڵاتووە.
هەروەها پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت:دوای رووداوەكە هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیس دەشڵێت:لەئێستادا تۆمەتبار ( ف،ت،ع ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.