Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 13:40

بزانە دوای پشووی جەژن نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا گەیشتۆتە چەند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بۆڕسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، دوای كۆتایی هاتنی پشووی جەژن، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی جێگیر بوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە147 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، نرخی فرۆشتنی 100دۆلار گەیشتە 148 هەزار و 500 دینار، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 146 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار جێگیر بوو، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 147 هەزار و 300 دینار، نرخی كڕینیش بە 147 هەزار و 250 دینار بوو.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.