Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 23:26

فرۆشی نەوتی عێراق لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 44 ملیار دۆلار بووە

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ"داهاتی دارایی بۆ هەناردەكردنی نەوتی خاو لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی خشتەكانی كۆمپانیاكە ، كۆی هەناردەی نەوت بۆ نیوەی یەكەمی ئەمساڵ 595,571,118 بەرمیل نەوت بووە، بە ڕێژەی هەناردەكردنی مانگانە 99,261,000 بەرمیل، بە ڕێژەی 3,308,000 بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
هەر بەگوێرەی خشتەكە، داهاتی فرۆشی نەوتی خاو 44,371,808,000 ملیار دۆلارو 371 ملیۆن و808 هەزار دۆلار بووە، بە ڕێژەی 7,395,301,000 دۆلار لە مانگێكدا.
ئاماژەی بەوەشكراوە كە تێكڕای نرخی فرۆشتنی مانگانەی نەوتی خاو بۆ نیوەی یەكەمی ئەمساڵ 74 دۆلار و 548 سەنت بووە.
لە خشتەكانی كۆمپانیای "سۆمۆ"دا دەركەوتووە كە "ژمارەی ئەو كۆمپانیایانە كە نەوتی خاوی عێراقیان كڕیوە 36 كۆمپانیای نێودەوڵەتی بووە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.