Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 11:41

زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجەیان كردووە

کوردستان TV
100%

ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجە زیادی كردووە و تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی تری عێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجەیان كرد.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ڕاگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە زیادی كردووە، تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگەی هەڵەبجەیان كرد.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە گوتیشی: لەو ژمارەیە 25 هەزار گەشتیاریان هی ناوخۆی هەرێمی كوردستانن، هەروەها 75 هەزار گەشتیاریش لە پارێزگەكانی تری عێراقەوە هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە، گوتیشی پێشبینی دەكەین ژمارەكە هێشتا لە بەرزبوونەوەدا بێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.