Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 20:52

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار : نزیكەی 144 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كرد

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر تەنیا لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، نزیكەی 144 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق سەردانی شاری هەولێریان كرد.
دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، بە ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ڕاگەیاند: تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، بە نزیكەی 144 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كرد كە ئەو ژمارەیە پێكهاتووە لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و تەنانەت گەشتیاری وڵاتانی دیكەشی تێدایە. 
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی گەشتیارن دەڵێت: ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری هەولێر بە نزیكەی یەك لەسەر سێ زیادی كردووە، ئەمەش بۆ ئەو پلانە دەگەڕێتەوە كە سەبارەت بە گەشتوگوزار گیراوەتەبەر. سەبارەت بە ژمارەی مۆڵەتەكانی گەشتیاریش، دلێر محەمەد گوتی: 1350 مۆڵەت لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.