Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 18:46

هاوسەری كەریم بنزیمە هۆكاری موسڵمانبوونی خۆی ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

جۆردن ئۆزونا، نمایشكاری ئەمریكی و هاوسەری كەریم بنزیمە، ئەستێرەی تۆپی پێی فەڕەنساو یاریزانی پێشووی ریال مەدرید و یاریزانی ئێستای یانەی ئیتیحادی سعوودی ،هۆكاری موسڵمانبوونی خۆی ئاشكرا دەكات.
جۆردن كە منداڵی چوارەمی لە بنزیما لەدایك بووە، لە چاوپێكەوتنێكی میدیایی لەگەڵ گۆڤاری "یۆ دۆنا" ڕوونیكردەوە، كە لە مزگەوتێكی مەدرید موسڵمان بووە و دوای هێنانی شایەتمان ،ناتوانێت هەست و فرمێسكەكانی خۆشیی ڕابگرێت.
جگە لەوەش ئەو نمایشكارە ئەمریكییە پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە حەز و ئارەزووی بۆ ئیسلام جدییە و دوای لێكۆڵینەوەیەكی زۆر لەسەر وردەكارییەكانی، گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە ئایینێكی "جوان"ە.
ئۆزونا ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی خوێندنەوەی قورئان، لە مانگی ڕەمەزاندا گریاوە،هەروەها تیشكی خستۆتە سەر خوێندنەوەی كتێبی "رێگای پیرۆز بۆ ئیسلام"، كە چیرۆكی مەسیحییەك دەگێڕێتەوە كە دواجار موسڵمان بووە.
هەروەها ئۆزونا ئاشكرای كردووە، پێش ئەوەی بۆ یەكەمجار یەكتر ببینن، نەیدەزانی كەریم بنزیما چەند ناوبانگێكی زۆری هەیە.
ئەو هاوبەشی ژیانی خۆی بە "پیاوێكی سەرسوڕهێنەر" وەسف دەكات و ئاماژەی بەوەشكردووە كە باوكی بۆكسێنەر بووەو لە منداڵیدا ڕێگەی پێنەداوە سەیری یارییەكانی بكات.
 

وه‌رزش شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.