پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، لە سنووری ناحییەی باتێلێ شەڕ لەنێوان ژمارەیەک کەس ڕووی داوە کە ئامۆزای یەکترن، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و 5 کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمشەو شەممە 01ـی 07ـی 2023 لە سنووری پارێزگای دهۆک شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی داوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بەهۆی ڕوودانی شەڕ لەنێوان ژمارەیەک ئامۆزا لە کۆمەڵگەی خراب دێمێ لە سنووری ناحییەی باتێلێی سەر بە قەزای سێمێل، گەنجێکی تەمەن 42 ساڵ کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش داوە کە پۆلیسی سێمێل پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تاوانەکە کردووەتەوە و بەپێی بەندی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتباران دەرکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.