Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 04:16

ئەمڕۆ لەسەرجەم بانكە حكوومیەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانكە بازرگانییەكان پشووە

کوردستان TV
100%

ڕۆژێک پشوو لەسەرجەم بانکە حکوومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانیەکان ڕاگەیەنرا، بەمەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاگاداریی سەرجەم هاووڵاتییان دەکەینەوە سبەی یەکشەممە 02ـی 07ـی 2023 پشووی بانکییە لەسەرجەم بانکە حکوومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانیەکان، بۆیە دەرگای بانک بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە تەنیا فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بەمەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2023.            

جێگەی باسە، بەهۆی جەژنی قوربانەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕۆژی 27ـی 06ـی تاوەکو 02ـی 07ـی 2023 پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا و سبەی لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەوام دەستپێدەکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.