Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 20:26

وادەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وادەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 01ـی 07ـی 2023 شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لە (دەنگوباسی کاتژمێر 08:30 کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 03ـی 07ـی 2023 حاجییانی ڕێگەی وشکانی بەڕێدەکەون و لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەرجەمیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: ژمارەی ئەو حاجییانەی کە لەڕێگەی وشکانییەوە بەرەو شانشینی سعوودییە گەشتیان کردووە، زیاتر لە 690 حاجیین.

سەبارەت بەو حاجییانەی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان کردووە، شێخ نیاز گوتی: پاشان ئەو حاجییانەی لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان کردووە، گرووپ گرووپ دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و لە ماوەیەکی کەمدا بە کەسوکاریان شاد دەبنەوە.

گوتیشی: یەکەم کاروانی ئەو حاجییانەی لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان کردووە لە 07ـی 07ـی 2023 دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی پێنج ڕۆژدا، 12-13ـی 07ـی 2023 سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە.

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ، ئاماژەی بەوە دا کە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ جێگەی ڕەزامەندی حاجییانی هەرێمی کوردستان بوو، توانرا پڕۆسەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێ بهێنرێت، جگە لەوەش ئەمساڵ حاجییانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە حاجییانی عێراق کەمتر لە سعوودییە دەمێننەوە و بە ماوەیەکی کەمتر بە کەسوکاریان شاد دەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.