Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 15:59

ئايا بەکارهێنانی توندوتیژی لەگەڵ منداڵ کاریگەری دەبێت؟

Suhail tahir
100%

ئێمه هەموومان توندوتیژی بەرامبەر به منداڵ بەکار دەهێنين، به‌ڵام ئەم شێوازه ئايا سەرکەوتووە؟، نەخێر ئەم توندوتیژییه دەرئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە، لەوانەیە لێدان و بەکارهێنانی توندوتیژی کاریگەری خێرا و کاتی هەبێت، بەڵام باشتر نیيه له بەکارهێنانی شێوازێک که دووری بخاتەوە له هەڵەکان.

لێدان زیاتر توڕەيی و ڕق و قینه زیاد دەکات، نەک هەستکردن به بەرپرسياریيەتی، بەکارهێنانی لێدان له سەرەتادا لە‌لايەن دایک و باوکەوە بەهێمنی بەکار دەھێنرێت، بەڵام دوايی توڕەبوونی لەگەڵ پەيدا دەبێت و دەرئەنجامیش ھەر دایک و باوکە پەشيمان دەبنەوە، کاریگەری لێدان و بەکارهێنانیی توندوتیژی دژ به منداڵ ئامانجەکەی ناپێکێت.

((ئە‌و منداڵانەی که توندوتیژیان لەگەڵ بەکار دەهێنرێت، لە‌ منداڵیدا کاتێک گە‌ورە دەبن دووچاری نیگەرانی و دووره پەرێزی و بەکارهێنانی ماددەی ھۆشبەر دەبنەوە و ئە‌وانیش له داهاتوودا زیاتر دژ به منداڵەکانیان توندوتيژ دەبن)).

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.