Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 00:08

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی هەناردەکراوی مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی هەناردەکراوی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات کە گەیشتووەتە 7 ملیار و 115 ملیۆن دۆلار، هەروەها کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل بووە.

ئەمڕۆ شەممە 01ـی 07ـی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە بڕ و داهاتی هەناردەکراوی نەوت ڕایگەیاند: کۆى هەناردەکردن و داهاتى نەوت بۆ مانگى حوزەیرانى بەپێى ئامارەکانی کۆمپانیاى (سۆمۆ)، کۆی گشتیی هەناردەى نەوتى خاو گەیشتە (100) ملیۆن و (59) هەزار و (52) بەرمیل، داهاتەکەی بڕی (7.115) ملیار دۆلارە.

ڕاشیگەیاند: کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیران لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (98) ملیۆن و (725) هەزار و (620) بەرمیل بووە، هەروەها بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن (299) هەزار و (445) بەرمیل بووە و لەکاتێکدا هەناردەی گەیارە ملیۆنێک و (33) هەزار و (987) بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕۆژانە (3) ملیۆن و (335) هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکرێت، نرخی هەر بەرمیلێکیش (71.11) دۆلار بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.