له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی شه‌قامێكی 30مه‌تری له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت كه هه‌ردوو شه‌قامی 30مه‌تری و 60مه‌تری و 14 شه‌قامی تر به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته خزمه‌تی شۆفێران و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر.
گوژمه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه (170،000،000) دیناره و لەسەر ڕێژه‌ی ٪15ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دابینكراوه.
درێژایی شه‌قامه‌كه نزیکەی (800م)، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌وه به شه‌قامێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت و به هه‌ردوو شەقامی سەرەکیی (60مه‌تری و 30مه‌تری) ده‌به‌سترێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 14 شەقامی دیکەی ناوخۆیی له گەڕەکی هەولێری نوێ به‌خۆیه‌وه دەبەستێتەوە.
ئێستا كاركردن تێیدا زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا ده‌كه‌وێته خزمه‌تی شۆفێران و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر و به تایبه‌تی گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ.
له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی شه‌قامێكی 30مه‌تری له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.