Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:11

بۆچی ئەم مانگایە گرانترین مانگای جیهانە؟

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵێكی نیوزویك، لە زیادكردنێكی ئاشكرادا كە لەم دواییانەدا لە بەرازیل ئەنجامدرا، یەك لەسەر سێی خاوەندارێتی مانگاكە، كە لە جۆری نێلۆری تەمەن چوار ساڵ و نیوە، بە بڕی 6 ملیۆن و 99 هەزار ڕیاڵی بەڕازیلی فرۆشرا كە یەكسانە بە یەك ملیۆن و 44 هەزار دۆلار .
بەپێی ئەم نرخە، كۆی بەهای ئەو مانگایە لە ئێستادا دەگاتە 4.3 ملیۆن دۆلار، ئاماژە بەوەش دەكرێت كە نیوەی خاوەندارێتی مانگاكە لە ساڵی 2022، بە 800 هەزار دۆلار فرۆشراوە، كە ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی بووە بۆ ئەو ماوەیە.
بەپێی زانكۆی ویلایەتی ئۆكلاهۆما-ی ئەمریكی ،مانگاكانی نێلۆر جۆرێكە كە بەهۆی تووكە سپییە گەشاوەیەكانیانەوە جیا دەكرێنەوە، كە كۆپانێكی هەڵكشاوە لە سەرووی شانیانەوە هەیە، هەروەها بەرگرییەكی سروشتی بەرزیان بەرامبەر بە پلەی گەرمی هەیە، ئەمەش بەهۆی پێستە شل و هەڵواسراو و خاوەندارێتی ڕژێنی ئارەقكردنەوەیان دێت كە بە ڕێژەی لەسەدا 30 زیاترە و ئەمەش لە زۆرێك لە جۆرەكانی مانگای ئەوروپیدا دەبینرێت. 
ئەم جۆرە مانگایە لە هیندستان سەرچاوەی گرتووە و بە ناوی ناوچەی نیلۆری هیندستان لە ویلایەتی ئەندرە پرادێش ناونراوە، بەڵام ئێستا بە یەكێك لە گرنگترین جۆرەكانی بەرازیل دادەنرێت،چونكە بە جۆری ئالیكی خراپیش توانای گەشەكردنی .
هەروەها ئەم مانگایانە بە ئاسانی زاوزێ دەكەن و بەرگرییەكی كاریگەریان هەیە بەرامبەر كۆمەڵێك هەوكردنی مشەخۆر، ئەمەش بەهۆی چڕی پێكهاتەی پێستیانەوە دێت  كەوا دەكات بۆ مێرووە خوێن مژەكان قورس بێت بچنە ناو جەستەیانەوە.
گرانی نرخی ئەم جۆرەش لە ئەنجامی ئەم تایبەتمەندیانەدایە، بەو پێیەی جۆرەكە بە شێوەیەكی هەڵبژێردراو بەخێو دەكرێت .
هەروەها فرۆشتنی مەنی ئەم جۆرە لەسەدا 65ی كۆی بازاڕی پیتاندنی دەستكرد بۆ مانگاكان لە بەرازیل پێكدەهێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لە ساڵی 2018دا نرخی تۆوی بەنرخترین گا نوخبەییەكان هەر 0.55 ملیلیتر (0.03 ئۆنسە) گەیشتۆتە 5هەزار دۆلار .
لە بەرازیل نزیكەی 167 ملیۆن مانگا نیلۆری هەیە كە لەسەدا 80ی كۆی مانگاكان لە سەرانسەری وڵات پێكدەهێنن.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.