Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:39

تەرمی ئەو مێرمنداڵە دۆزرایەوە كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەرووباری زێی گەورە خنكا

کوردستان TV
100%

تەرمی مێرمنداڵە 11ساڵانەكەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەرووباری زێی گەورە خنكا دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 1-7-2023 دوای دوو رۆژ لە خنكانی لەرووباری زێی گەورە تەرمی "ئەحمەد خدر "تەمەن( 11) ساڵ لە رووباری زێی گەورە لەسنوری خەبات دۆزرایەوە.
لەوبارەیەوە رائید ئامانج شێخانی،بەرپرسی تیمی ژێرئاوی خەبات بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ماوەی دوو رۆژە تیمی ژێرئاوی خەبات بەهاوكاری خەڵكی سنورەكەو خێرخوازان لەنێو رووبارەكە لەتەرمی مێرمنداڵەكە گەڕاون و توانرا ئەمڕۆ تەرمی ئەو مێرمنداڵە لە رووباری زێی گەورە بدۆزرێتەوە و رادەستی خانەوادەكەی بكەنەوە.
سالار نامیق/ پەیامنێری كوردستان تیڤی لە خەبات
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.