ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییه‌ك به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له سنووری پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاندرا.
عه‌قید شمال دێواری گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه1ی7ی2023 بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هاووڵاتییه‌ك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرایه‌وه كه له شوێنێكی شاره‌دێی خه‌لیفان ته‌قه ده‌كات، ده‌ست به‌جێ له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، ئه‌مڕۆ ئه‌م كه‌سه خۆی راده‌ستی پۆلیسی سۆران كرد.
عه‌قید شمال دێواری گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران ده‌شڵێت: له ئێستاشدا له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر به پێی مادده‌ی 495 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ستگیركرا كه له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له خه‌لیفان ته‌قه‌ی كردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.