چواره‌مین حاجی هه‌رێمی كوردستان كه خه‌ڵكی دەڤەری پیرانی سەر بەپارێزگای ھەولێره كۆچیی دوایی كرد.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: دوای ونبوونی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و واجباتی حەج، ھەروەھا گەڕانی تیمە کارگێڕیەکانی پڕۆسەی حەجی کوردستان و ئەوکۆمپانیایەی کەیاوەری سەفەری کردووە، بەشێوەیەکی چڕ و بۆماوەی سێ ڕۆژ لەشاری مەککەی پیرۆز بەمەبەستی وەرگرتنی ھەواڵ و سۆراغکردن و دۆزینەوە، بەداخەوە"خاتوو حاجی عەیش شێخ عه‌بدوڵلا" لەدایکبووی ساڵی (1959) خەڵکی دەڤەری پیران سەر بەپارێزگای ھەولێر بەمردوویی لەنەخۆشخانە دۆزرایەوە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" لەئێستادا تیمەکانی حەجی کوردستان، سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانن دواتر ناشتنی تەرمی کۆچکردوو لە گۆڕستانی ( شرائع) لەشاری مەککەی پیرۆز" .
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاماژه به‌وه‌شده‌كات" بەم بۆنە خەمناکەوە سەرپەرشتیاری پرۆسەی حه جی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەو کەس و کار‌و سەرجەم حاجیانی کوردستان دەکات، لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردو بەبەھەشتی خۆی شادبکات و ئارامی دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت" .
چوارەمین حاجی هه‌رێمی کوردستان گیانی لەدەستدا
![](/content/upload/1/root/357674405-1435179290600740-1316703346848444936-n_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.