Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:46

سعوودیە: وەرزی حەجكردن دوور لە مەترسی پەتا بە سەركەوتوویی كۆتاییهات

کوردستان TV
100%

سعوودیە رایگەیاند، وەرزی حەجی ساڵی 2023 دوور لە مەترسی هیچ پەتایەك، بە سەركەوتوویی كۆتایی هات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعوودیە SPA بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی ئەو حاجیانەی هاتبوونە ماڵی خودا بۆ بەجیگەیاندنی فەریزەی حەج، دەستیان كرد بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەكانیان. فەهد بن عەبدولڕەحمان جەلاجیل وەزیری تەندروستیی سعوودیە، ، هەڵسەنگاندی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ كرد. 
جەلاجیل ئاماژەی بەوەدا كە وەرزی حەجی ئەمساڵ بە سەركەوتوویی كۆتایی هات بەبێ ئەوەی رووبەڕووی مەترسیی هیچ پەتایەك ببنەوە، راشیگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی حاجییان زیاتر بوو و وەك قۆناغی پێش پەتای كۆرۆنا ئاساییببووەوە.
رۆژی 27ی حوزەیران، سعوودیە رایگەیاندبوو، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا كە بۆ یەكەمجارە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەبێ سنوورداركردن بەڕێوەدەچێت، یەك ملیۆن و 800 هەزار حاجی لە 150 وڵاتەوە هاتوون.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.