ئەمڕۆ شەممە، یەكێتی ئەوروپا سووتاندنی قورئانی پیرۆزی شەرمەزار كرد و هۆشداریشی لە ڕەگەزپەرستی دا.
یەكێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئێمە بە توندی سووتاندنی قورئان ڕەتدەكەینەوە، ئەم كردەوەش بە هیچ شێوەیەك گوزارشت لە بۆچوونەكانی یەكێتی ئەوروپا ناكات.
ئاماژەش بەوە دەكات كە سووتاندنی قورئان یان كتێبە پیرۆزەكانی تر سووكایەتیكردن و بێڕێزیكردن و كردەوەیەكی وروژێنەری ڕوونە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەركەوتنی ڕەگەزپەرستی لە ئەوروپا جێگەی نییە و زۆر جێگەی داخە كە كردەوەیەكی لەو شێوەیە لە كاتی ئاهەنگی موسڵمانان بۆ جەژنی قوربان ئەنجامدرا.
رۆژی 28ی ئەم مانگە لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، كەسێكی بە رەچەڵەك عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیكا، لە بەردەم مزگەوتی ستۆكھۆڵم پایتەختی سوید، لە ژێر پاسەوانی پۆلیسدا قورئانی پیرۆزی سووتاند كە ئەو كارەیش كاردانەوەی توندی لێ كەوتەوە و لەسەر ئاستی عێراق و جیھان، بەتوندی سەركۆنە كرا.
یەكێتی ئەوروپا : بە توندی سووتاندنی قورئان ڕەتدەكەینەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.