Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:44

شارەزایەكی ئابووری: دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار كورتهێنانی زیاتر لەبودجە دروست دەكات

کوردستان TV
100%

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی و ئابووریی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە دووپاتیكردەوە، بودجەی فیدراڵی كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا و لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە واژۆ كرا ، هەفتەی ڕابردوو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ساڵح بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، بودجە بە شێوەیەكی سەرەكی لەسەر بنەمای كورتهێنانە بەهۆی دانانی نرخی بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار بە بەراورد بە خەرجییە زۆرەكان، بەڵام كورتهێنانی بودجە چارەسەری هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر عێراق پێویستی بە قەرزكردن بێت، ئەوا لەڕێگەی دەركردنی سەندەكانی گەنجینەوە كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەبێت ، لە ناوخۆ قەرز دەكات، بەڵام فرۆشتنی بەرمیلێك نەوت لە سەرووی 70 دۆلار كورتهێنان كەمدەكاتەوە، هەروەها دابەزینی نرخی نەوتیش لە خوار 70 دۆلار كورتهێنانێكی زیاتر دروست دەكات.
گوتیشی:ئەوەی گرنگە سەقامگیری تێكڕای ساڵانەی نرخی نەوتە، نەك هەڵاوسانی لە ماوەی یەك دوو مانگدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.