Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:38

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%

پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌1ی7ی2023" ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی سوك لە کاتەکانى ئێوارەدا .
راشیگه‌یاندراوه‌" پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه‌  لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو جگە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە. 
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" سبه‌ی یه‌كشه‌م2ی7ی2023" ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌تۆماركراوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی 
هەولێر : 41 
سلێمانی : 39
دهۆک : 38 
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران :39 
گەرمیان : 45.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.