Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:41

لە ئەمریكا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما 13 كەس گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەهۆی شەپۆلی گەرمای ئەمریكاوە لانیكەم 13 كەس گیانیان لەدەستداوە.
شەپۆلێكی گەرمای سەخت ڕووی لە باشووری ئەمەریكا و بەتایبەت ویلایەتی تەكساس و لویزیانا كردو و لەگەڵیدا پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەو زۆرجاریش پلەكانی گەرما 40پلەی سەدی تێدەپەڕێنن، شارەزایانیش پێیان وایە كە گەرمبوونی كەشوهەوا یەكێكە لە هۆكارەكان.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی هەرێمی وێب لە ویلایەتی تەكساس گوتی : 10 دانیشتووی هەرێمەكان بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
 ئاماژەی بەوەشكرد، كەسێكی دیكەش كە لە ناوچەیەكی نزیكدا دەژیا،دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها هەفتەی ڕابردوو هەرزەكارێك لە كاتی گەشتێكیدا لە پاركە سروشتییەكەی بیگ بێند بەهۆی پلەی گەرمی 48 پلەی سەدی، بێ هۆش بووەو دواتر گیانی لەدەستداوە.
هاوكات ئافرەتێكی تەمەن 62 ساڵانیش لەنێو شەپۆڵی گەرمادا لە ویلایەتی لویزیانا بە مردوویی دۆزراوەتەوە. وەزارەتی تەندروستی ویلایەتەكەش ڕایگەیاندووە كە مردنی ئەو ئافرەتە پەیوەندی بە گەرماوە هەیە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.