سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌هۆی كۆچی دوایی هاوژینی به‌ڕێزیان.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زيز حه‌سه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو تاڤگه عه‌بدولوه‌هاب ئه‌سعەد ـ ى هاوسه‌ريان".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه "هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.