یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوفا) ئه‌مڕۆ هه‌ینی ناسناوی جوانترین گۆڵی وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به‌خشییه لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی و ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وان دوای بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌دا به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی یوفا جوانترین گۆڵی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ی دیاری كرد كه گۆڵه‌كه‌ی میسی بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌نفیكا له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خوله‌كه‌دا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه گۆڵه‌كه‌ی میسی و 10 جوانترین گۆڵه‌كانی وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایه:-
The Goal of the Tournament results are in... 🥁
— UEFA Champions League (@ChampionsLeague) June 30, 2023
Congrats, Leo Messi! 👏#UCLGOTT | @Heineken pic.twitter.com/I4JDZF9xN1
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.