دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.3 پله‌ی ڕێخته‌ر ناوچه كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی ئه‌ندۆنیسیای هه‌ژاند.
ئاژانسی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی نیشتمانی ئه‌ندۆنیسیا بڵاوی كرده‌وه: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.3 پله‌ی ڕێخته‌ر له ناوچه‌ی كه‌نداوی تۆمینی له سنووری سۆلاوێزی له كهناراوهكای ئه‌ندۆنیسیا ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 11 كیلۆمه‌تر له‌ژێر ده‌ریاوه دروستبووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا بۆ بوونی زیانی گیانی و ماددی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.