شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی گه‌رما ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و له رۆژی سێشه‌می داهاتووه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، پله‌كانی گه‌رما تا 48 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بنه‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: له رۆژی سێشەمی داهاتووه‌وه لە ئەنجامی زیاتربوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی ھیندی لەسەر ناوچەکانمان، شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەست پێ دەکات.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرمی لەسەنتەری پارێزگاکان لەماوەی ئەم شەپۆلەدا بەمشێوەیە بەرزببێتەوە (ھەولێر 44 بۆ 45 پلە ، سلێمانی 42 بۆ 43 پلە ، دھۆک 42 بۆ 43 پلە ، ھەڵەبجە 43 بۆ 44 پلە ، کەرکووک 45 بۆ 46 پلە، سنووری ئیدارەی گەرمیانیش 45 بۆ 48 پله.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئەگەری ڕوونەدانی گۆرانکاری، تا سەرەتای ھەفتەی ئایندە کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی ئەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.