Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:04

تا ئێستا 621 ھاووڵاتیی عێراقی و سووریایی لە سوودانەوە گواسترانەتەوە

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند کە تا ئێستا، 621 ھاووڵاتیی عێراقی و سووریایی لە سوودان گواستراونەتەوە.

ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ماوەکانی رابردوودا، بە پێنج فڕۆکەی عێراقی، ژمارەیەک گەشتی ئاسمانیی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی عێراقی و سووریایی لە سوودان ئەنجامدراوە.

راشیگەیاندووە کە بەھۆی بەردەوامبوونی خراپی رەوشی سوودانەوە تا ئێستا، 621ھاووڵاتیی عێراقی و سووریایی لەو وڵاتە گواستراونەتەوە.

دوای خراپبوونی رەوشی سوودان بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھێزکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سوودان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەھەماھەنگی لەگەڵ ژمارەیەک وڵات، دەستی کرد بە گواستنەوەی ھاووڵاتییانی خۆی لەو وڵاتە.

- پێکدادانەکانی نێوان سوپای سوودان و ھێزەکانی پشتیوانیی خێرا

لە خەرتووم پایتەختی سوودان و چەند شارێکی دیکەی وڵاتەکە، لە بەیانی رۆژی 15ی نیسانەوە پێکدادان لە نێوان سوپای سوودان و ھێزەکانی پشتیوانیی خێرا سەریھەڵدا.

ئەو پێکدادانانەیش لە دوای ئەوە ھات کە ماوەی چەند مانگێکە مشتومڕی گەرم لە بارەی ئەو چاکسازییە سەربازییە بەردەوامە کە تیایدا داوا دەکرێت "ھێزەکانی پشتیوانی خێرا بەتەواوی ببنە بەشێک لە سوپا".

لە ماوەکانی رابردوودا، رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە میانی پێکدادانەکانی سووداندا، زیاتر لە 850 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج ھەزار و 500 کەسی دیکەیش بریندار بوون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.