Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:19

ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لە رووداوەکانی فەڕەنسا خۆیان بە دوور بگرن

کوردستان TV
100%


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پاریس داوا لەو هاووڵاتییە ئەمریکییانە دەکات کە لە فەڕەنسا دەژین خۆیان بە دوور بگرن لەو خۆپیشاندانانەی وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کوشتنی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی نائل م.، ئەنجام دەدرێن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پاریس لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە دوای ئەوەی لە ئاکامی دەستڕێژی گوللەی پۆلیس لە شاری نانتێری، نائیل گیانی لەدەست داوە، لە پاریس و شارە گەورەکانی دیکە خۆپیشاندان ئەنجام دراوە و زیان بە باڵەخانە حکوومی و تایبەتییەکان گەیەندراوە.

ئاماژە بەوە دراوە کە چاوەڕێ دەکرێت خۆپیشاندەکان سەربکێشن بۆ توندوتیژی و داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کراوە دوور بکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و ئەو خاڵانەی پۆلیس تیایدا چالاکن.

لە راگەیەندراوەکەدا بیر خراوەتەوە کە قەدەغەی هاتوچۆ لە چەند شارێک راگەیەندراوە، پێشنیاز بۆ ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانە کراوە کە ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، پەیوەندی بە خاچی سوورەوە بکەن.

رۆژی 27ی حوزەیران لە شاری نانتێرێی فەڕەنسا، لە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک کە سێ کەسی تێدابوو و گوێیان بە ھۆشداری "بوەستە"ی پۆلیس نەدا، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بەھۆی دەستڕێژی گوللەی پۆلیسەوە کوژرا.

لەبارەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێ کرد و ئەو پۆلیسەی گومانی ئەوەی لێ کرا کە تەقەی کردبێت، دەستگیر کرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.