لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
ئهمڕۆ ههینی30ی6ی2023، هاتووچۆی گهرمیان بڵاویكردهوه: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و نیسان ناڤارا لەسەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار "حەولی" پێکیاندادا بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون سێ لە بریندارەکان منداڵن و دوانیان ئافرەتە.
هاتووچۆی گهرمیان ئاماژهی بهوهشكردووه: بریندارەکان شۆفێر و پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بوون لەگەڵ شۆفێری نیسان ناڤارا، سەرجەمیان ڕەوانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.
گهرمیان.. ڕووداوێکی هاتووچۆ حەوت برینداری لێ کەوتەوە
![](/content/upload/1/root/350048774-806005744225525-2054937411240086310-n_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.