Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:05

سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند، سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز کە بە بیانووی ئازادی رادەربڕین لە سوید روویدا، سەرکۆنە دەکەن.

محەمەد حەلبوسی وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی بە رەچەڵەک عێراقی لە وڵاتی سوید، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسیوویەتی " ئەو سوکایەتییەی کە بە قورئانی پیرۆز لەژێر ناونیشانی ئازادی رادەربڕیندا لە سوید روویدا سەرکۆنە دەکەین، چونکە ئەو کارە، مافی موسڵمانان پێشێل دەکات".
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی باسی لەوەیش کردووە کە سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز، ھەڕەشە لە ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان کۆمەڵگاکان دەکات و رایگەیاندووە "دوای دەکەین ھەڵوێستێکی جیددی لە جیھان بۆ ریگرتن لە سووکایەتیکردن بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز بگیرێتەبەر".

لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم پایتەختی سوید، لە ژێر پاسەوانی پۆلیسدا قورئانی پیرۆزی سووتاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.