Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:32

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه‌ راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی6ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، کاریگەریەکەی لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک زیاترە .
 كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پله‌كانی گه‌رما نزمتر ده‌بێت به‌ نزیكه‌ی 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد به‌ تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌1ی7ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور .
راشگه‌یاندراوه‌،پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک:  42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  42 پلەى سیلیزى
سۆران :  38 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  44 پلەى سیلیزى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.