قه‌داسه‌تی پاتریارك مار ئاوای سێیه‌م پاتریاركی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له عێراق و جیهان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی ناڕه‌وای په‌نابه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی له وڵاتی سوێد بڵاو كرده‌وه كه هه‌ڵسابوو به بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی كرده‌وه‌كه، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه كاری تاكێكه نه‌ك هی ئایین یاخود كه‌نیسه‌یه‌كی مه‌سیحی.
قه‌داسه‌تی پاتریارك مار ئاوای سێیه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بڵاوی كرده‌وه: ژماره‌یه‌ك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردۆته‌وه كه دوێنێ چوارشه‌م كه‌سێكی خوانه‌ناسی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی له شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد قورئانی پیرۆزی سوتاندووه، ئێمه ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌مه كاری تاكێكه نه‌ك هی ئایینی مه‌سیحی یاخود هی كه‌نیسه‌یه‌كی مه‌سیحی.
بڵاویشی كرده‌وه: ئێمه به توندترین گوزارشت ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی به‌رپرسیاره‌تی تاكه‌كه‌سی هه‌ر مرۆڤێكه كه ڕێز له پیرۆزی بیروباوه‌ڕ و پیرۆزییه‌كانی كه‌سانی دیكه و به‌رامبه‌ر ناگیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بێڕێزیكردن به پیرۆزی ئایینه‌كان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌ڵسوكه‌وتێكی نابه‌رپرسانه‌یه كه ئامانج لێی بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاری رق و كینه‌یه، له كاتێكدا كه هه‌موومان داواكراوین بۆ بنیاتنانی پردی په‌یوه‌ندی و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی و رێزگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌یان، چونكه ئه‌مه ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه ده‌توانین جیهانێكی شارستانی له‌سه‌ر بنیات بنێین كه پێوه‌ره‌كانی شارستانییه‌تی تێیدا هه‌بێت كه ئه‌ویش ڕێزگرتنی پیرۆزییه‌كانه له هه‌ر ئایینێكدا.
ڕاشیگه‌یاند: كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئاشووری كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی حه‌زره‌تی مه‌سیح و كتێبی پیرۆز بنیاتنراوه، هه‌ر وه‌ك چۆن له ڕابردوودا ره‌تی كردۆته‌وه، ئه‌مڕۆش هه‌موو ئه‌م ئه‌و كرده‌وه و كاردانه‌وانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ئامانجی بێڕێزی و سوكایه‌تیكردنه به پیرۆزییه‌كان و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی و بڕواداران به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت و له هه‌ر كات و شوێنێكدا بێت و له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌ن و تاكێكه‌وه بێت.
قه‌داسه‌تی پاتریارك مار ئاوای سێیه‌م داواشی له سه‌رجه‌م پایه‌دارانی ڕۆحی و ئایینی كرد ئاگاداری بڕواداره‌كانیان بكه‌نه‌وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌مجۆره كرده‌وانه و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌كانیان.
داواشی له حكوومه‌ته‌كانی سه‌رجه‌م وڵاتان له‌نێویاندا حكوومه‌تی سوێد كرد ڕێگه نه‌ده‌ن به ناوی ئازادی تاكه‌كه‌سی ئه‌م جۆره كرده‌وانه بكرێن، چونكه ئازادی سنووری خۆی هه‌یه كه گرینگترینی ڕێزگرتنی پیرۆزییه‌كانی كه‌سانی تره.
له كۆتاییدا قه‌داسه‌تی پاتریارك مار ئاوای سێیه‌م پاتریاركی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له عێراق و جیهان جه‌ختی كرده‌وه كه كتێبی پیرۆز فێری كردوون (له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌رمونیان بن).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.