سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره به كرده‌وه‌ی ناڕه‌وای په‌نابه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی له شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوێد بڵاو كرده‌وه كه هه‌ڵسابوو به بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌نراوكه‌دا بڵاوی كرده‌وه "سه‌ركۆنه‌ى سوتاندنى قورئانى پيرۆز ده‌كه‌ين، كارێكى ته‌واو ناڕه‌وايه و ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندنی ڕق و كينه و هه‌ڕه‌شه له پێكه‌وه‌ژيان و ئاشته‌وایی ده‌كات".
بڵاویشی كرده‌وه "ده‌بێ ڕێز له بيروباوه‌ڕ و هه‌ستى ئايينى و پيرۆزييه‌كانى هه‌موو ئايين و ئايينزاكان بگيرێت و ڕێگه نه‌درێت له‌لایه‌ن هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه ئازادی بقۆزرێته‌وه بۆ بێڕێزیکردن به پیرۆزییه‌کانی ئایین".
دوێنێ چوارشه‌م پەنابەرێکی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به‌ناوی (سه‌لوان مۆمیكا) لە وڵاتی سوێد هه‌ڵسابوو بە بێرێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێكی شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌خت، ڕووداوه‌كه کاردانەوەی توندی لەنێو وڵاتانی ئیسلامی دروست كرد و زۆرێك له وڵاتان سه‌ركۆنه و ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كه‌یان كرد.
لای خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی سه‌ركۆنه‌ی كرده ناڕه‌واكه‌یان كرد و جه‌ختیان كرده‌وه كه بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی ڕق و كینە دەكات و لەسەر هەموولایەك پێویستە ڕێگری لێ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.