ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق داوای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد كه له وڵاتی سوێد هه‌ڵسابوو به بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز تا به یاسای عێراقی و له‌ناوخۆی وڵات دادگایی بكرێت.
دوێنێ چوارشه‌م پەنابەرێکی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به‌ناوی (سه‌لوان مۆمیكا) لە وڵاتی سوێد هه‌ڵسابوو بە بێرێزیکردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم، ڕووداوه‌كه کاردانەوەی توندی لەنێو وڵاتانی ئیسلامی دروست كرد، حکوومەتی عێراقیش بە فەرمی ئیدانە و سه‌ركۆنه‌ی ڕه‌فتاری ئه‌و هاووڵاتییه‌ی کرد.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ین ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییه بگیرێته‌به‌ر كه له وڵاتی سوێد هه‌ڵسابوو به بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز، داواش ده‌كه‌ین دیپۆرتی عێراق بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی بكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌دان هاووڵاتی عێراقی له شاری به‌غدا و له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوێد خۆپیشاندانیان دژی كرده‌وه‌كه ئه‌نجام دا و چوونه نێو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه، دا‌واشیان كرد هه‌رچی زووه باڵیۆزی سوێد له شاره‌كه‌یان ده‌ربكرێت و باڵیۆزخانه‌كه‌ش دابخرێت.
لای خۆشییه‌وه موقته‌دا سه‌دڕ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای كردبوو ڕاسته‌وخۆ باڵیۆزی سوێد له شاری به‌غدا وه‌ده‌ربنرێت و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی دیبلۆماسیش له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بپچڕێنرێت به‌هۆی ئه‌و بێڕێزییه‌ی به‌رامبه‌ر قورئانی پیرۆز له شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌خت ئه‌نجامدرابوو.
حكوومه‌تی عێراقیش هه‌ر شه‌وی ڕابردوو سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی كرد و داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كرد ڕێگری له‌و كرده قێزه‌وه‌نانه بكه‌ن كه ده‌بێته هانده‌ری توندوتیژی و دروستبوونی رق و قینه له‌نێوان ئایین و میله‌تاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.