مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سووتاندنی قورئانی پیرۆزی سەرکۆنە کرد و داوای‌کرد هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م29ی6ی2023،مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان.
رۆژی چوارشه‌م28ی6ی2023،لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم لە ژێر پارێزگاری پۆلیسی ئەو وڵاتە قورئانی پیرۆزی سووتاند.
مۆمیکا کە لە ژێر پارێزگارییەکی بەرفراوانی پۆلیسدا ھاتە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم لە ناوچەی مێدبەرگەرەپلاتسن، سەرەڕای کاردانەوەکانی خەڵکی دەوروبەری، قورئانی پیرۆزی فڕێدایە سەر زەوی و پێی لەسەر دانا و پاشانیش سووتاندی.
مه‌سرور بارزانی: داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.