پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە داوە کە لە سۆنگەی بەرپرسیارەتییانەوە بۆ پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر 35 شوێن ، بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی تەرخان کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 06ـی 2023 ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لەبارەی قوربانیکردن بەرێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی لەپێناو ساخڵەمبوونی تەندروستی گشتیی هاووڵاتییانی شاری هەولێر ڕێنماییەکیان وەشاندووە کە لە ناوەڕۆکیدا ئاماژە بەوە دەدات، لە سۆنگەی بەرپرسیارییەتی سەرشانمان و پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر لە کاتی قوربانیکردن لە ڕۆژانی جەژنی قوربان و تێکنەدانی سیمای شارەکەمان، بەرێوەبەرایەتیی خزمەتگوزار و ژینگەپارێزی، (35) شوێن لە شاری هەولێر تەرخان کردووە، بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی.
ڕاشیگەیاند: بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە پابەندبن بە فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵەکانی قوربانیی لەو شوێنانە و فڕێنەدانی لە شوێنی گشتی و شەقامە سەرەکییەکان، لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک لە پڕۆسەی خاوێنکردنەوە، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی مۆبایلی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بە ژمارەی (07511624550) .
شوێنەکان:-
سنووری شارەوانی یەک:
- کەمپی کۆمپانیای هۆتکلین/ شەقامی ٣٠مەتری، نەقلیاتی کۆن.
- ناو بازار / پشت شارەوانی یەک / لەگەل دیواری گۆرستان.
- گەرەکی تەیراوە / بەرامبەر ساڵۆن سایە.
- شەقامی 30 مەتری / ژێر پردی سەیداوە.
-گەڕەکی سێتاقان / پشت فافۆن فرۆشان.
ژمارەی مۆبایل(07514582551 / 07514540650)
سنووری شارەوانی دوو:
- کەمپی کۆمپانیای قەدەر/ شەقامی رەشکین.
- گەرەکی ئاری / بەرامبەر مزگەوتی شەهید نەجمەدین.
-گەڕەکی شۆرش / نزیک مزگەوتی حاجی یونس.
-گەڕەکی کانی / نزیک شارەوانی دوو.
-گەڕەکی شۆرش / نزیک نادی بروسک.
-گەڕەکی نازناز / ناو شوقەی شەهیدان.
ژمارەی مۆبایل(07514491482/07514016683)
سنووری شارەوانی سێ:
- کەمپی کۆمپانیای باغی پرگوڵ / شەقامی تەنیشت وەزارەتی پێشمەرگە.
- گەرەکی خانزاد / بەرامبەر مزگەوتی کاوانیان.
- شەقامی کۆرنیش / پشت گۆرستانی شێخ احمد.
- گەڕەکی ڕاپەرین / بەرامبەر سجنی احداس.
-گەڕەکی برایەتی / نزیک بگۆڕی نەورۆز.
-گەڕەکی سەربەخۆیی / سەروی جووتسایدی لاس.
ژمارەی مۆبایل(07514487060 / 07503291365)
سنووری شارەوانی چوار:
- کەمپی کۆمپانیای ئەرتووش / گەرەکی کارێزان.
- کەمپی کۆمپانیای دازلینگ فیوچەر / گەرەکی کارێزان.
- شەقامی کۆرنیش / بەرامبەرشاری زیلان.
- شەقامی کۆرنیش / نزیک پردی کۆنی بنەسلاوە.
-شەقامی نوێی بنەسڵاوە / پردی نوێی بنەسڵاوە.
-گەڕەکی زانایان / نزیک قوتابخانەی پێشرەو.
ژمارەی مۆبایل (07514660201/07504368789)
سنووری شارەوانی پێنج:
- کەمپی کۆمپانیای زوگ/ شەقامی مەخموور.
- شەقامی کۆنی کەرکووک / رێگای تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل.
- شەقامی کۆنی کەرکووک / نزیک بەنزینخانەی حاجی شێرزاد.
- شەقامی کۆنی کەرکوک / شەقامی بەرامبەر مزگەوتی محمد مستەفا.
-شەقامی کۆرنیش / پشت بەنزینخانەی سازین.
-گەڕەکی ڕۆشنبیری / بەرامبەر گۆرستان.
ژمارەی مۆبایل (07504463027/07504486085)
سنووری شارەوانی شەش:
- گۆڕەپانی تایبەتی مەیدانی ئاژەڵان.
- گەرەکی کوردستان / نزیک بازاڕی سیم.
- گەرەکی کرێکاران / بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە.
- گەرەکی ماردین / نزیک نوسینگەکانی خانووبەرە.
- گەرەکی بەهاری نوێ / نزیک قوتابخانەی بێشە.
-گەڕەکی نیشتیمان / شەقامی منزرە.
ژمارەی مۆبایل (07504515485/07504180006)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.