کەمێک پێش ئێستا؛ ئاگرێکی گەورە لەنزیک کۆمپانیای گازی باکور لە کەرکووک کەوتەوە و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 06ـی 2023 ئاگر لە زەوییەکانی سنووری کۆمپانیای گازی باکور کەوتووەتەوە، هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، پێی ڕاگەیاندین: لە سنووری شارەدێی یایچی و لەنزیک کۆمپانیای گازی باکور لە کەرکووک کەوتەوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بەتەواوی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
ڕاشیگەیاند: بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە بەهۆی سووتاندنی پاشماوەی نەوت بووە لەلایەن جوتیارێکەوە، دواتر ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە پاشان ئاگرەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و تەشەنەی سەندووە، تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.