Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:38

ئاسایشی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر لە یەکەم ڕۆژی جەژندا دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی دەستگیرکردنی دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 06ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبار (ع. م. ئـ) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگر کرا.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستمانبەسەر کەلوپەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر و هەروەها چەند ئامێرێکی تایبەت بە شەڕکردن و دزیکردن گرت.

ئاسایشی هەولێر جەخت دەکاتەوە کە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان هێزەکانیان بەردەوام لە ئەرکدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.