لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی ھێزە ئەمنییەكانی عێراقدا لە شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار، دەست بەسەر 250 ھەزار حەبی ھۆشبەر و یەك كلیۆگرام ماددەی حەشیشدا گیرا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەداوە كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی ھێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر لە شاری رومادی، دەست بەسەر 250 ھەزار حەبی ھۆشبەر لە جۆری كاپتاگۆن و یەك كلیۆگرام ماددەی حەشیشدا گیراوە.
راشیگەیاندووە كە ئۆپەراسیۆنەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، ئەنجامدراوە.
باسی لەوەیش كردووە، ئەو بڕ ماددە ھۆشبەرانەی كە دەستیان بەسەرداگیراوە، لەناو قوتابخانەكەیدا لە شاری رومادی حەشاردرابوون.
رومادی ..لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا دەست بەسەر 250 ھەزار حەبی ھۆشبەردا گیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.