Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:17

لە دهۆك موسوڵمانان بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان روویان لە مزگەوتەكان كرد

کوردستان TV
100%

لە بەیانی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان ھەزاران كەس لە موسڵمانانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان نوێژی جەژنیان لە مزگەوتەكان ئەنجامدا. لە دھۆك-یش موسڵمانان بە مەبەستی بەشدارییكردنییان لە نوێژی جەژن بەرەو دەرگای مزگەوتەكان ھەنگاویان ناو، دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانیش، جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازاییان لەیەكتر كرد.
گوتاربێژی مزگەوتی سەیدو، مەلا رێبەر نێروەیی لە شاری دھۆك گوتاری جەژنی قوربان پێشكەش كرد و پیرۆزبایی لە ھەموو موسڵمانانی ھەرێمی كوردستان و جیھان كرد و ھیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی و باسی خێری ئەو ئاژەڵەی كرد كە لایەن موسڵمانان دەكرێتە قوربانی كە دەبێت ئاژەڵەكە نەخۆش نەبێت و تەندروستی بێت و رەچاوی رێنمایی ئایینی و تەندروستی بكرێت و گوتی: "جەژن مانای ئەوەیە كە لەگەڵ كێ پەیوەندیت پچڕاوە ئاشت ببیتەوە، ھەركەسێكیش داوای لێبوردنی لێكردیت، لێی قبووڵ بكەیت".
ساڵانە نوێژی جەژنەكانی رەمەزان و قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەكان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەكتر دەكەن و داوای گەردن ئازایی لە یەكتر دەكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.