Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:59

پارێزگاری هەولێر جەژنی لە خانەی نەوجەوانان و منداڵانی كوڕان و كچانی هەولێری كرد

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە یەكەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، وەك نەریتی ساڵانەی بە یاوەری یوسف چاوشین قازی بەرێوەبەری گشتی جاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و شێخ زەیتۆ تاهیر بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێرو عەقید خەسرۆ بەرێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەری قەیرانەكانی پارێزگا و بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر، سەردانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی كوڕان و كچانی هەولێری كرد و جەژنی لەگەڵ منداڵانی خانەی ناوبراو كرد و لەڕێورەسمێكدا، دیاری و جەژنانەی بەسەر كوڕان و كچانی خانەكە دابەشكرد.
پاشان پارێزگاری هەولێر دەست خۆشی لە سەرپەرشت و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خانەكە كرد و ڕایگەیاند: "ئەو ئەزیزانە كەس و كاری ئێمەن، وەكو پارێزگای هەولێر لەخزمەتیانداین، ئەركی سەرشانمان وەكو حكومەت و پارێزگا لەخزمەتی ئەو خۆشەویستانەدابین".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.