Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:07

لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان نوێژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ خۆرھەڵاتن، موسڵمانان بە كۆمەڵ روویان لە مزگەتەكان كرد و نوێژی جەژنی قوربانیان ئەنجامدا.
لە شاری ھەولێر بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە موسڵمانان، نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتی جەلیل خەیات كە یەكێكە لە مزگەوتە ناسراوەكانی ئەو شارە، ئەنجامدرا.
نوێژخوێنان لە مزگەوتی جەلیل خەیات، دوای ئەوەی گوێبیستی گوتاری جەژن بوون، جەژنە پیرۆزەیان لەیەكتر كرد و داوای گەردن ئازاییان لەیەكتر كرد.
ھەروەھا بە ھەمان شێوەیە لە مزگەوتەكانی شاری دھۆك، ژمارەیەكی زۆر لە موسڵمانان بەشدارییان لە ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربانیان كرد.
هاوكات لە مزگەوتەكانی شاری سلێمانی و شاری ھەڵەبجەیش، نوێژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا كە تیایدا نوێژخوێنان گوێبیستی گوتاری جەژن بوون، دواتر جەژنە پیرۆزەیان لەیەكتر كرد و داوای گەردن ئازاییان لەیەكتر كرد.
ساڵانە نوێژی جەژنی قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەكان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەكتر دەكەن و داوای گەردن ئازایی لە یەكتر دەكەن و قوربانی دەكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.