Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:14

پێنج حاجی میسری لەسەر چیای عەرەفات گیانیان لەدەستداوە ..یەكێكیان لەكاتی سوجدەدا بووە

کوردستان TV
100%

میدیای میسری هەواڵی گیان لەدەستدانی 5 حاجی میسرییان لەكاتی ئەنجامدانی حەجدا لەسەر چیای عەرەفات لە عەرەبستانی سعودیە بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی “قاهیرە 24”، یەكەم حاجی كە كۆچی دوایی كردووە  ئەندازیارێكی میسری بووە بەناوی محەمەد فەرەج كە پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە چیای عەرەفات كۆچی دوایی كرد و بڕیارە لەگەڵ چوار حاجییەكەی دیكە لە گۆڕستانی بەقیع بەخاك بسپێردرێن.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە نیوەڕۆی دوێنێ سەباح ئیبراهیم عەبدولسەلام عوكاشە تەمەن61 ساڵ) لە كاتی سوجدە لەسەر چیای عەرەفات كۆچی دوایی كردووە، لە كاتێكدا هەمووان پێیان وابوو كە نوێژ دەكات. 
هەر دوێنێ مونا سەید ئەحمەد قەبانی و عاتف زەهام شتووری كۆچی دواییان كردووە.
هاوكات هاووڵاتییەكی دیكەی میسری بە ناوی فاروق قەزاز، لە كاتی ئەنجامدانی روكنی گەورە لەسەر چیای عەرەفات گیانی لەدەستداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.