ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی دیکەشی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کرد و دەڵێت، تۆمەتبارەکە لە شەقامەکانی شاری هەولێر بە چەکی بێ مۆڵەت تەقەی دەکرد و ببووە هۆی بێزارکردنی خەڵک.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 06ـی 2023 هێزەکانی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (هـ، ئـ. م) دەستگیر بکەین.
ڕاشیگەیاند: تۆمەتبارەکە بە چەکی بێ مۆڵەت لە شەقەمەکانی ناو شاری هەولێر تەقەی کردووە و بووەتە هۆی بێزارکردنی خەڵک و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر جەختیشی کردۆتەوە کە هەرکەسێک کارێکی نایاسایی ئەنجام بدات ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.