Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:31

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاو کردۆتەوە و پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات و هیوا دەخوازێت کە جەژن ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی 06ـی 2023 لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان کرد و ڕایگەیاند: لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن.

مسعود بارزانی

27ی حوزەیرانی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.