Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:48

100 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەم ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پێشوازیکردن لە میوانان و گەشتیاران کە بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز ڕوو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی گەشت و گوزاری هەولێر و بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاسایشی بازگەکان، سەردانی بازگەی شێراوەی کرد.

پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی سەرجەم ئەو ڕێوشوێن و ڕێکارانه‌ی دەستنیشان کراون بۆ پێشوازییکردن لە میوانان و گەشتیاران بەسەرکردەوە، کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا تاکو ئەمڕۆ زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان کردووە، دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخوونی بەڕێوەبەر و کارمەند و ئەفسەرانی ئاسایشی بازگەکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار کرد لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.

ئومێد خۆشناو هەروەها تەئکیدی لەوە کردەوە كه‌ بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزارى هەولێر و ئاسایشى بازگەکانى هەولێر، بێجگە لە پلان و بەرنامە و ڕێککارەکانی تایبەت بەخۆیان، بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کە لە بۆنە و یادکان ڕوو لە هەولێری پایتەختى هەرێمى کوردستان دەکەن، ئاسانکارییان بۆ بکرێت.

پارێزگار گوتیشی: بازگەکان نیشاندەری سیمای جوانی شارەکەمانە لە میوان دۆستی و خۆشەویستی، بۆیە تا دەتوانن لە پێشوازیکردنی میوانان و گەشتیاران ڕێز لە هەموو ئەو هاووڵاتیی و گەشتیار و خەڵکانە بگرن کە دێنە هەولێری پایتەخت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.